ھەڵبژاردەی موایتای عێراق لە کەلار کەمپی مەشقەکانیان ئەنجام دەدەن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ھەڵبژادەی موای تای عێراق، لە کەلارەوە خۆیان بۆ پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەب و پاڵەوانیەتی جیھان ئامادە دەکەن.

ئەمڕۆ یەک شەممە 30.7.2023 ھەڵبژاردەی موای تای عێراق کەمپی مەشق و راھێنانەکانیان لە قەزای کەلار بە بەشداری پێنج یاریزانی کورد دەستپێکرد، ماوەی 20 رۆژ لە مەشقەکانیان بەردەوام دەبن.

کاپتن محمەد ماجد، راھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق بە 964ى وت” بە باشی خۆمان ئامادە دەکەین بۆ ھەردوو پاڵەوانیەتیەکە و یاریزانەکانمان بەھێزن، دەمانەوێت ئەنجامی باش بەدەست بھێنین”

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج یاریزانی کوردیان لەگەڵدایە و زۆر لێیان رازین و یاریزانی بەھێزن”.

تەلعەت سەعدوڵا، بەڕێوەبەری وەزشی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، پێشوازییەکی گەرمیان لە هەڵبژاردەی عێراق کردووە و سەرجەم پێداویستی و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ ئامادە کردوون لە کاتی مەشقەکانیان لە قەزای کەلار.

وتیشی، رەنگە هەدێک شوێن پێیان ناخۆشبووبێت، کە مەشقەکانی هەڵبژاردەکە خراونەتە کەلار، بەڵام کەلار دەتوانێت بە باشترین شێواز پێشوازییان لێبکات و سەری یاریزانە کوردەکانیش بەرزبکات.

پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەب 21.8.2023 لە وڵاتی لیبیا و پاڵەوانیەتی جامی جیھانی موای تای 26.9.2023 لە وڵاتی تورکیا ئەنجام دەدرێن.