لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی کەسێک بە چەقۆ کوژرا

+964

ئەحمەد مستەفا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵێ و ناکۆکی، کەسێک گیانی لەدەست دا، بە وتەی پۆلیس بێت “چەقۆی بەرکەوتووە”.

رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30.7.2023 لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی و لە گەڕەکی قەرەجاوای سلێمانی دروست بووە.

لە بارەی رووداوەکە، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی وت، “تەرمی کوژراوەکە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراوەتەوە و کەسێکیش هەڵاتووە”.

کوژراوەکە ناوی “م. ج” و کەسی تۆمەتبار ناوی (خ.م) بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد بێت، “تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵییەوەیە”.

لە بارەی هۆکاری دروستبوونی دەمەقاڵێی نێوانیان، پۆلیس زانیارییەکی روون ناخاتەڕوو، تەنیا وتەبێژ دەڵێت، “دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا