به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم: ووشكه‌ساڵى كۆتایی نه‌هاتووه‌

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم دەڵێ؛ بۆ ئەوەی بتوانین مەترسی دووبارەبوونەوەی وشکەساڵی تێپەڕێنین پێویستە بەقەد ٢٠١٩ باران ببارێت.

ره‌حمان خانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم به‌ +964ـی راگه‌یاند؛ ئه‌و بارانه‌ى تا ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان باریوه ، به‌س نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بڵێن‌ بۆ هاوینى داهاتوو وشكه‌ساڵیمان تێپه‌ڕاندووه، بەڵام ئەوەی تا ئێستا باریوە بۆ به‌نداوه‌ بچووكه‌كان “زۆر باش بوو، زۆربه‌یان ئاویان تێچووه‌و هه‌ندێكیشان پڕ بوون، به‌ڵام بۆ به‌نداوه‌ گه‌وره‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كی واى نه‌بووه‌”.


ره‌حمان خانى وتیشی “هێشتا له ‌سه‌ره‌تاى زستانین و شه‌پۆڵى باران بارینی تر ماوه، دەخوازم به‌نداوه‌كانى هه‌رێم وه‌ك ١٩٨٨ و ٢٠١٩  پڕ ئاو بن”.