دانیشتووانی لیوا ره‌شه‌كه به‌م شه‌وه گردبوونه‌وه
+964
هونه‌ر فارس
ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی لیوا ره‌شه‌كه له قه‌زای كه‌لار، ئه‌مشه‌و گردبوونه‌وه و داوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ده‌كه‌ن، كه بڕیار دراوه دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و زه‌وییان پێبدرێت.
964 ده‌زانێت بڕیار بوو له 15.3ی رابردوو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه بكرێت، به‌ڵام دواتر دواخرا بۆ 1.5، ئێستاش هه‌ر هیچیان بۆ نه‌كراوه.
یه‌كێك له دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه به 964ی وت، له قایمقامیته‌وه پێیات وتوون زه‌وی پێویست له‌به‌رده‌ست نییه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت “به‌ڵام هه‌ر له كه‌لار به هه‌زاران مه‌تر زه‌وی ده‌درێته بازرگانان و ده‌كرێته پرۆژه‌ی بازرگانی و شوقه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا