دیمهنێكى قه‌زاى سه‌یدسادق.. وێنه: سۆشیال میدیا
سه‌یدسادق داواى پاسپۆرت ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نووسراوێك له به‌شی یاسایی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌رزكراوه‌ته‌وه و واژۆی 24 ئه‌ندامى هاوپێچكراوه، داوا ده‌كرێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرت له قه‌زاى سه‌یدسادق بكرێته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئێستادا به‌پێی دوایین ئامارى كۆمپانیاكانى خۆراك ژماره‌ى دانیشتوانى ئه‌و قه‌زایه له 100 هه‌زار كه‌س زیاتره و كه‌وتووه‌ته ناوه‌ندى به‌یه‌كگه‌یشتنى قه‌زاكانى پێنجوێن و شاره‌زوور و ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت و هەورامان.
كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه بۆ سه‌یدسادق به‌پێویستى ناوچه‌كه زانراوه.