گروپی شاخەوانی کوردستان. وێنە: 964
گرووپێکی شاخەوانیی کوردستان بەسەر لوتکەی لینیندا سەردەکەون
964+
هەژین فەتاح
گرووپێکی شاخەوانیی کوردستان کە ژمارەیان 3 کەسە و تا ئێستا سێ لوتکەیان له زنجیرە چیاکانی هیمالایا بڕیوه، دهیانهوێت بەسەر لوتکەی لینین سەربکەون.
ئازاد گەردی، سەرۆکی رێکخراوی شاخەوانیی هەڵۆ بە 964ـی وت، ئەو تیمە سێ کەسییەی شاری هەولێر لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لە ناوچەی ئەچیکتاشى قیرغیزستان توانیان بگەنە لوتکەکانی پیترۆڤۆسکی، یوجین و رازدێلنیا .
وتیشی “ئێستا خەریکی خۆئامادەکردنن بۆ سەرکەوتن بەرهو لوتکەی لینین، دواتریش لوتکەی خانتانگری، کەوا ئامانجی تیمەکەیە”.
به قسهى ناوبراو، ئەو تیمە یەکەم تیمی ئێکسپیدیشنی کوردستانە، بگاتە ئەو ئاستەی هیمالایا.
لوتکەی لینین بەرزاییەکەی حهوت ههزار و 10 مەترە و ئەو گرووپە ئێستا لە بێست کەمپی لینینن چاوەرێی باشبوونی کەشوهەوا دەکەن و دەڕۆنە شهش ههزاری و لەوێ دەڕۆنە حهوت ههزاری، زنجیرە چیاکانی هیمالایا لە بەشی باکوور و باشوورەوە، کە دەکەونە سنووری چەند وڵاتێکی جیاوازەوە، لە باکوورەوە هەریەک لە وڵاتانی قرغیزستان و کازاخستانە و هەروەها روسیا و مەنگۆلیا دەگرێتەوە، لە باشووریشەوە، وڵاتانی هیندستان، پاکستان، نیپاڵ و چین دەگرێتەوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن