ده‌سه‌ڵاتى زیاتریان پێده‌درێت
ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به وەزارەتى شارەوانى دەبەسترێنەوە
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا، شارەوانییه‌كانى هه‌رچوار ئیداره سه‌ربه‌خۆكه‌ى هه‌رێم، راستەوخۆ بە وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارەوە ببەسترێتەوه و ده‌سه‌ڵاتى زیاتریشیان پێبدرێت.
نووسراوێکى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بۆ شاره‌وانییه‌كانى هه‌ر چوار ئیداره سه‌ربه‌خۆكه، راپەڕین، گەرمیان، زاخۆ و سۆران، نێردراوه و پشتى بە بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بەستووە، راستەوخۆ دەبەسترێنەوە بە وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارەوە.
هه‌ر بەپێى نووسراوەکە، ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌درێت له جێبه‌جێكردنى ئه‌و كار و پڕۆژانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به شاره‌وانییه‌كانه‌وه، له‌وانه‌ش بڕیارى ئەنجوومەنى ئەو شارەوانییانە لەلایەن ئیدارەى سەربەخۆى سنوورەکەیانەوە جێبەجێ ده‌کرێت.