سلێمانی لە چاوەڕوانی وەرگرتنی 64 پڕۆژەدایە

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی 64 پڕۆژەیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی وەبەرهێنان کردووە بۆ پەسەندکردن و جێبەجێکرنیان.

پڕۆژەکان لە سێکتەرەکانی وەک؛ گەشتیاری، تەندروستی، رۆشنبیری، كولتووری، كشتوكاڵی، پیشەسازیدان.

ساڵی رابردوو 39 پڕۆژە لە سێکتەرە جیاوازەکان لە سلێمانی جێبەجێ کراون.

“سلێمانی پێویستییەکی گرنگی بەو پڕۆژانە هەیە، هەم بۆ بووژانەوەی ئابووری هەم بۆ دابینکردنی هەلی کار و ئەنجومەنی شارەوانیش جەختی لە جێبەجێکردنیان کردووەتەوە”، ئەوە قسەی زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانییە بۆ 964.