شارەوانی وادەڵێت

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندەرپاسی فاروق لە سلێمانی دەکرێتەوە

+964

توانا نەقی

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندەرپاسی فاروق لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەڕووی هاوڵاتیان و شۆفێراندا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێورەسمی تایبەت رێکخراوە بۆ کردنەوەی ئەندەرپاسەکە و بەرووی شۆفێراندا کە ئێوارەی ئەمڕۆ 11.8.2024 دەکرێتەوە.

دەشڵێت، ئەندەرپاسەکە بە یەکێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت، هۆکارێك دەبێت بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی جەنجاڵی ئۆتۆمبێل، لە رێگایەوە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود و گەڕەکەکانی سەیوان، ئازادی، مامەیارە بە گەڕەکەکانی ئیبراهیم ئەحمەد و کازیوە و قڕگە دەبەستێتەوە.

شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، کردنەوەی ئەم پڕۆژە لە کاتێکدایە هەریەك لە پڕۆژەکانی شاڕێی پێشمەرگە (باخی بەختیاری) و پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا پاش کۆتاییهاتنی کارکردن تیایاندا بەڕووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا کرانەوە.

ئەندەرپاسی فاروق چارەسەری چوار گەڕەک دەکات

ئەندەرپاسی فاروق چارەسەری چوار گەڕەک دەکات