هەڵمەتێک بۆ پاککردەنەوەی گەڕەکەکانی هەولێر دەستیپێکرد
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتيی ژینگەپارێزی هەولێر دەڵێت، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ پاککردنەوەی گەڕەکەکان، بڕیاریان داوە هەفتانە گەڕەکێک بە تەواوی پاک بکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر رایگەیاندووە، ئەو هەڵمەتەی دەستیانپێکردووە لە دەرەوەی دەوامی ئاساییە.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەکە لە گەڕەکەکانی کورانی عەنکاوە، کوێستان، نەخۆشخانەی سوێدی، هەڤاڵان، سەروەران، بێرکۆت، زاگرۆس، فەرمانبەران، عەلافان و جووتسایدی گوێڕ پاککرانەوە.
بە پێی وتەی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی هەولێر بێت، ئەوان دوای پاککردنەوەی ئەو شوێنانە، بەشێکی زۆریان دەشۆن.