پاڵەوانیەتیی نیشانەشکاندنی کوردستان لە سلێمانی دەبێت
+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی
رۆژی هەینیی داهاتوو پاڵەوانیەتیی نیشانەشکاندنی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لە ژێر سەرپەرشتیی فیدراسیۆنی نیشانەشکاندنی کوردستان و بە هاوکاری لقی سلێمانیی فیدراسیۆنەکە، پاڵەوانیەتیی کراوەی ئەو یارییە بۆ ئاستەکانی کوڕان و کچانی یانەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
عەتا عەبدوڵا سەرۆکی فیدراسیۆنی نیشانەشکاندنی کوردستان بە 964ـی وت، پاڵەوانیەتییەکە کراوەیە بۆ هەموو ئاستە تەمەنە جیاوازەکانی کوڕان و کچان.
وتیشی، لە کوردستان یاریی نیشانەشکاندن لە ئاستێکی بەرزدایە و پاڵەوانی لێهاتوویان هەیە، بۆیە چاوەڕێ دەکەن رکابەرییەکی بەهێز لە نێوان یاریزاناندا هەبێت.
بڕیارە رۆژی هەینی 28. 7. 2023 لە هۆڵی نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵمپیی کوردستان پاڵەوانیەتییەکە بۆ ماوەی یەک رۆژ بەڕێوەبچێت، کە بۆ هەردوو جۆری تفەنگ و دەمانچە دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا