دیمەنێک لە بۆردی کارەبا وێنە: وەزارەتی کارەبا
سیستمی پریپه‌ید بۆ كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین داده‌نرێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر دانانی سیستمی پریپه‌ید بۆ كاره‌بای شاری هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌كات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكرده‌وه، لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک لەگەڵ کارەبای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین کۆبووەته‌وه و باس له ته‌واوكردنی دانانی پێوه‌ری زیره‌ك و ده‌ستپێكردنی سیستمی پریپه‌ید له‌و شوێنانه كراوه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له كۆبوونه‌وه‌ی بریكاری وه‌زیری كاره‌با، كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای پێوه‌ری زیره‌كه، له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەرین و ژمارەیەک لە ئەندازیار و تەکنیککارانی کارەبا، باس له جێبه‌جێكردنی تەواوی قوناغەکانی پێوەری زیره‌ك، هه‌روه‌ها جێبەجێکردنی سیستمی پریپه‌ید له هه‌ڵه‌بجه، راپه‌رین، گه‌رمیان بەو شێوازەی لە هەندێ شوێنی سلێمانی جێبەجێ کراوه.
جگه له‌مه، گفتوگۆ له باره‌ی چارەسەرکردنی ئاسته‌نگ و كێشه‌کانی بەردەم جێبەجێکردنی پرۆژەی پریپەید كراوه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با پلانی هه‌یه ئه‌و سیستمه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با له ماوه‌ی داهاتوودا له‌و شوێنانه ده‌ستپێبكات، دوای ئه‌وه‌ی له سلێمانی له چه‌ند شوێنێكی بازرگانی و سیتییه‌كان ده‌ستیپێكرد.
سیستمی پریپەید، جۆرێکی سیستمی دابینکردنی کارەبایە کە هاوبەش پێشوەختە پارەی کارەباکەی دەدات، ئێستا لە هەندێک پڕۆژەی نیشتەجێبوون و ناوچەی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت.
بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی کارەبای هەرێم، هەر شوێنێک سیستمی پریپەیدی هەبێت، پارە کەمتر دەدات، کارەباکەی 24 کاتژمێرییە، پێویستی بە مۆلیدەی گەڕەک نابێت، ژینگەکەی پاک دەبێت و ڤۆڵتییەی کارەباکەی جێگیر دەبێت.