مێسی له‌ ئه‌مریكا ئاگر ده‌كاته‌وه‌

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لیۆنێل مێسی لە دووەم یاریی خۆیدا له‌ “جامی خوله‌كان” له‌ ئه‌مریكا، بە درێسی پەمەییەوە دوو گۆڵی كرد و گۆڵێكیشی دروست كرد.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی كوردستان “شه‌وی رابردوو به‌ كاتی ئه‌مریكا” یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی جامی خوله‌كان به‌ ئه‌نجامی 4-0 گۆڵ له‌ یانه‌ی ئاتالانتای برده‌وه‌.
له‌ یارییه‌كه‌دا مێسی دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەی بۆ رۆبەرت تایلۆری هاوکاری تۆمارکرد.
هاوكات لیۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی بەدەستهێنا و ئینتەر مه‌یامی بووە یەکەم تیپ کە بۆ قۆناغی 32ی سەرکەوت، له‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌ی له‌ نێوان یانه‌كانی ئەمریکا و مەکسیکدا ئەنجام دەدرێت.

ئینتەر میامی سێیەم یاریی له‌ پاڵەوانیه‌تییەكه‌دا له‌ دووی ئابی داهاتوو ئه‌نجام ده‌دات.
تۆڕی ئۆپتا بۆ ئاماره‌كان، بڵاویكرده‌وه‌ یانه‌ی ئەتلانتا یونایتد بووه‌ 100مین یانه‌، كه‌ مێسی گۆڵیان لێ بكات.

مێسی له‌ یه‌كه‌م یارییشدا له‌گه‌ڵ مه‌یامی توانی گۆڵێك به‌ لێدانی راسته‌وخۆ له‌ یانه‌ی كرۆز ئازۆلی مه‌كسیكی تۆمار بكات.

مێسی گرێبەستێکی دوو وەرزی لەگەڵ ئینتەر مه‌یامی واژۆ کردووه‌، مووچەی ساڵانەی لە نێوان 50 بۆ 60 ملیۆن دۆلارە.