ژماردنی دۆلار لەیەن کەسێک لە بازاڕەكانی دۆلار لە كوردستان _ وێنە: 964
نرخی دۆلار زیاتر هەڵکشا
964+
توانا نەقی
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر روو لە بەرزبوونەوەیە باهای دینار زیاتر دابەزی.
بە پێی بۆرسەی کوردستان لە هەولێر بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار و 300 دینار و لە سلێمانی بەرامبەرە بە 154 هەزار و 250 دینار.
هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە زیاتر دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە عێراق بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەدا بانکی ناوەندی چەند بڕیارێکی دەرکردووە.
بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا دۆلار بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بفرۆشێت، دەیەوێت بەمە رێگری لە دابەزینی زیاتری بەهای دینار بکات.
فەرمانگەی چاودێریی ئاڵوگۆڕی دراو لە بانکی ناوەندیی عێراق، نووسراوێکی بە ناونیشانی “میکانیزمەکانی راکێشانی پارەی کاش” ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆری A و B کردووە و دەڵێت، هەفتانە دۆلارتان بە نرخی 1,310 دینار پێدەدەین.
“بە مەبەستی خێراکردنی کردەکانی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بە رێگەی کاش بۆ گەشتیاران، بانکی ناوەندی بڕیاری دا رێگە بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆرەکانی A و B، ئەوانەی ئارەزوو دەکەن هەژماری بانکی لای بانکی ناوەندی بە هەردوو دراوی دینار و دۆلار بکەنەوە”، فەرمانگەی چاودێریی ئاڵوگۆڕی دراو لە بانکی ناوەندیی عێراق وا دەڵێت.