میوانەکانیان سەلامەتن

هۆتێل تایتانیک لەبارەی هێرشەکەی شەوى رابردوو روونکردنەوە دەدات

وریا فەتاح

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە سلێمانی، کە دەکەوێتە پشت هۆتێل تایتانیک، بە درۆن بۆردومان کرا، ئیدارەی هۆتێلەکە پەیامێکی دڵنیایی بۆ میوانەکانی بڵاوکردەوە.

هۆتێل و سپای تایتانیک لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، کە سەرجەم میوان و کارمەندەکانیان سەلامەتن و رووداوەکە لە ناوچەیەکی نزیک لەوان روویداوە، بەڵام هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی و ماددی بەر هۆتێلەکە نەکەوتووە.

لە روونکردنەوەکەی تایتانیکدا هاتووە،”زۆر سوپاسی میوانە ئازیزەکانمان دەکەین بۆ پرسیارکردن و پەیوەندیکردنتان بۆ دڵنیایی لە سەلامەتی میوان و کارمەندان؛ سەلامەتی و ئاسایشی میوانەکانمان پیشەمانە.”