رۆشنبیری سلێمانی: سلێمانی پڕ چالاکی هونەری دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە هاوکاری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران چەندان چالاکی جۆراوجۆری هونەری ئەنجام دەدەن.

چالاکییەکان لەناو سەنتەری سلێمانی و دەورووبەری ئەنجام دەدرێن.

ساڵانی رابردووش ئەو کۆمسیۆنە بە هاوکاری رێکخراوە ناحکومییەکان چالاکی هونەری رێکخستووە.

موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی بە 964ـی وت، “پلانەکە وایە چالاکییەکان چڕ بن و ناوچەی جیاوازیش بگرێتەوە”.

دەشڵێت، کۆبوونەوەی داهاتوویان تەواوی وردەکاری چالاکییەکان باس دەکرێن و بڕیاریان لێدەدرێت چۆن و لەکوێ بکرێن.