غازفرۆش و مۆلیده ئه‌هلیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیەتی هەڵەبجە، هه‌ریه‌ك له مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و غازفرۆشه‌كانى شاره‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پابه‌ندى رێنمایی و راسپارده‌كانیان بن.
بۆ مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، قایمقامییه‌ت ده‌ڵێت، نابێت بەبێ ئاگاداری لیژنەی مۆلیدات هیچ خاوەن مۆلیدەیەک له‌خۆیه‌وه جۆزەی ماڵان بگۆڕێت.
ده‌شڵێت “خاوه‌ن ماڵ ئازادە خۆی لەبازاڕ جۆزە دەکڕێت یان لای خاوەن مۆلیدە”.
هەرخاوەن مۆلیدەیه‌ک پابەند نەبێت بە رێنمایی لیژنەی مۆلیدات سزادەدرێت.
بۆ غازفرۆشه گه‌ڕۆكه‌كانى شاریش، قایمقامییه‌تى هه‌ڵه‌بجه، سەرجەم بریکارەکانی فرۆشتنی غاز به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى غاز لە کارگە وەرده‌گرن، ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، كه بە کۆڵانەکاندا بگه‌ڕێن بە مەبەستی فرۆشتنی ئەو غازەی کە وەریانگرتووە، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین خه‌ڵك سوودى لێوه‌ربگرێت.
ده‌شڵێت “هه‌ر غازفرۆشێك پێچه‌وانه ره‌فتار بكات ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر و غەرامە دەکرێت و وەکالەتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و وەکیلی نوێ لە جێگەی دادەنرێت” .