لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە
بۆ ماوەیەکی کاتی ناتوانیت بە ئۆتۆمبێلی خۆت بچیت بۆ ئێران
964+
ئاسۆ وەرتی – چۆمان
بەهۆی هەندێ کێشەی تەکنیکی لە دیوی ئێرانەوە، هاوڵاتیان ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت بۆ ئێران بکەن.
ئەو کێشەیەی هەیە پەیوەندی بە بیمەی ئەو کەسانەوە هەیە گەشت دەکەن.
دیار نییە هاوڵاتیان کەی دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەو دەروازەیەوە گەشتی ئێران بکەن.
سیروان هەڤنکی، بەرپرسی راگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە964ـی وت، “کیشەکە تەنیا بۆ ئەوانەیە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت دەکەن و ئەوانەی بەبێ ئۆتۆمبێل سەفەر دەکەن هیچ کیشەیەکیان نییە”.
“هەرکات کێشەکە چارەسەر بوو هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە”، ئەوەش قسەی سیروان هەڤنکییە.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان، رۆژانە سەدان گەشتیار گەشتەکانیان لەم دەروازەیەوە بۆ وڵاتی ئێران ئەنجام دەدەن.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد