جۆكۆڤیچ ناچێته‌ كه‌نه‌دا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

نۆڤاک جۆکۆڤیچی تێنسزانی سڕبی، کە لە پلەی دووەمی ریزبه‌ندی جیهاندایە، بەهۆی ماندوێتیەوە بەشداری پاڵەوانیه‌تیی تێنسی تۆرۆنتۆ ماستەرز ناكات، كه‌ له‌ كه‌نه‌دا ده‌كرێت.

جۆکۆڤیچ لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن یەکێتی تێنسی کەنەداوه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، رایگەیاندووە، به‌هۆی ماندووبوون و دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی، بڕیاری داوه‌ به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی تۆرنتۆ نه‌كات.

کشانەوەی جۆکۆڤیچ دوای هەفتەیەک دێت لە دۆڕاندنی لە یاری کۆتایی ویمبڵدۆن بە کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی، كه‌ یارییه‌كه‌ چوار كاتژمێر و 45 خوله‌كی خایاند.