دیمه‌نێك له كاركردنى بنكه ته‌ندروستییه‌كه‌ى گوندى گه‌زنه.... وێنه: سۆشیال میدیاى سۆران
بنكه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستى له گوندى گه‌زنه دروست ده‌كرێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندى گه‌زنه‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى سمیلانى قه‌زاى چۆمان، بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستى له نوێوه دروست ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، بنكه‌كه له هه‌موو رووێكه‌وه پێشكه‌وتووتره.
زیاتر له 30 ساڵه بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستى له گوندى گه‌زنه هه‌یه، به‌ڵام بنكه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌تاییه له رووى چاره‌سه‌ره ته‌ندروستییه‌كان .
وه‌ك له وێنه‌كە ده‌رده‌كه‌وێت بنكه ته‌ندروستییه نوێیه‌كه به‌شێكی زۆرى كاره‌كانى ته‌واوكراون و ئه‌و بودجه‌یه‌شى كه بۆی ته‌رخان كراوه، هه‌روه‌ك شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان به 964ـى راگه‌یاند، بنكه‌كه بە گوژمەی 147 ملیۆن دینار دروست دەكرێت.
وتیشی “ئامانج له دروستكردنى ئه‌م بنكه نوێیه، خزمەتكردنی زیاترى هاوڵاتیان لە سەنتەری ناحیەكەمان و گوند و ناوچەكانی دەوروبەری”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌م بنكه نوێیه له هه‌موو رووێكه‌وه له بنكه‌كه‌ى دیکە پێشكه‌وتووتره.