مارسێل ساپیتزه‌ر. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
یاریزانێكی بایرن سه‌نگه‌ری گواسته‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
مارسێل ساپیتزه‌ری یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموندی ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی بایرن كرد.
ساپیتزه‌ری نه‌مسایی، ته‌مه‌ن 29 ساڵان، له‌گه‌ڵ بایرن میونشن 40 یاری ئه‌نجام دا و ته‌نیا دوو گۆڵی كرد، دواتر بۆ ماوه‌یه‌ك به شێوه‌ی خواستن روویكرده یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و 11 یاری بۆ تیپه‌كه كرد، به‌ڵام ماوه‌ی خواستنه‌كه ته‌واو بوو.
ماڵپه‌ڕی سپۆرت 1ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد، ساپیتزه‌ر ساڵانه 10 ملیۆن یۆرۆی له بایرن میونشن وه‌رده‌گرت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دۆرتمونده‌وه بكات، رازیی بوو موچه‌كه‌ی بۆ 7-8 ملیۆن یۆرۆ كه‌مبكاته‌وه.
ساپیتزه‌ر له ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات و له 2021 روویكرده بایرن میونشن.