تازەپێگەیشتووانی هەولێر دوو خاڵیان لەدەستدا

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

لە گەڕی سێیەمی خولی تازەپێگەیشتووانی نایابی عێراقدا یانەی هەولێر لە ناو یاریگای دووەمی فرانسۆ هەریری بەرامبەر یانەی زەوڕا یاریکرد و یارییەکەش بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

سەردار فارسی، راهێنەری تازەپێگەیشتووانی هەولێر سەبارەت بەم یەکسانبوونەی یانەکەی لە لێدوانێکدا وتی، کاتی یارییەکان باش نییە، پلەکانی گەرما کاریگەری زۆریان لەسەر یاریزانان درووستکردووە، بە تێپەڕبوونی کاتیش تیپەکەمان باشتر دەبێت و ئەنجامەکانیش بە دڵی ئێمە دەبێت.

یانەی هەولێر لە کۆی سێ یاریدا بردنەوەیەک و دوو یەکسانبوونی هەیە و خاوەنی پێنج خاڵە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی