شۆفێرێک لەکاتی وەرگرتنی بەنزین. فۆتۆ: 964
"كوالێتى به‌نزینه‌كه‌یان خراپە"
لە کۆیە سێ بەنزینخانە سزادران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیەتى كۆیە سێ به‌نزینخانه‌ی لە قەزاکەی به پاره سزاداوە و دەڵێت، كوالێتى به‌نزینه‌كه‌یان خراپ بووه.
راگه‌یاندنى قایمقامیه‌ت بڵاویكرده‌وه، لە رێگه‌ى لیژنه تایبه‌ته‌كانیانه‌وه به‌رده‌وام له چاودێریكردنى به‌نزینخانه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان به‌رده‌وامن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای ناردنی نموونەی بەنزین لە بەنزینخانەکانی ناو سەنتەر، بۆ تاقیگەی ناوەندی و گەڕانەوەی ئەنجامەکان، بەهۆی خراپیی کوالێتی بەنزینەکانیانەوە، سێ به‌نزینخانه سزا دران.
قایمقامیه‌تى كۆیه ناوى ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بڕى پاره‌ى سزادانه‌شی بۆ دیاریكردوون.
بەنزینخانەكانی ئیسکان و ئاریا و دیارکۆ، هه‌ریه‌كه‌ى به بڕی یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار دینار سزادراون.