قوتابخانەیەک منداڵی ئۆتیزم وەردەگرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

قوتابخانەیەک سەنتەرێکی تایبەت بەو منداڵانەی ھەیە خاوەن پێداویستی تایبەتن، ساڵانە ژمارەیەک منداڵ وەردەگرن، فێری چەندین بابەتی ژیانیان دەکەن.

لە ساڵی 2016ـەوە سەنتەرێکی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت لە قوتابخانەی سەرشەقام کراوەتەوە، ساڵانە نزیکەی 40 منداڵ وەردەگرن.

بۆ ئەمساڵی خوێندن 42 خوێندکاریان وەرگرتوە، لە تەمەنی شەش ساڵ بۆ 15 ساڵ وەردەگیرێت، منداڵەکان بیرکۆڵ، داونن و ئۆتیزمن، ئەمە بە قسەی مامۆستا بەھار عەلی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرشەقام بە 964ـی وتووە.

منداڵەکان فێری قسەکردن و پیتەکان و چوونە تەوالێت دەکرێن، ڕۆژانەش نانیان پێدەدرێت.

بەپێی چۆڵ بوونی شوێن دەتوانن منداڵ وەربگرن، بەھۆی کەمی جێگاوە لە قوتابخانەکەدا، چونکە منداڵانی ئاسایش لەو قوتابخانەیەدان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی