بانکی ناوەندی: ئەوانەی دۆلاریان بە گران کڕیوە داوای قەرەبوو بکەن

964+

پێشەوا محەمەد

دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، ئەوانەی دۆلاریان بە گران کڕیوە داوای قەرەبوو بکەن.

بانکی ناوەندی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 23.7.2023 لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای کردووە، بەردەوام دەبێت لەسەر فرۆشتنی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار.

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار تا نزیک 154  هەزار دینار بەرزبووەوە.

بانکەکە لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، “هەر شوێنێك نرخی دۆلاری لە نرخی فەرمی زیاتر فرۆشت ئاگاداریان بكەنەوە تاوەكو لە حسابی بانکەکە یان کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردن قەرەبوو بکرێنەوە”.