ڤیدیۆ: دایكی ئێمباپێ چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌ی به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

گرنگترین هه‌واڵی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، كیلیان ئێمباپێیه‌، كه‌ هه‌ر رۆژه‌ی هه‌واڵێكی نوێ له‌ باره‌ی مانه‌وه‌ یان رۆیشتنی یاریزانه‌كه‌ له‌ پاریس سانجێرمان هه‌یه‌.

دایكی ئێمباپێ، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌یه‌تی و چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌ی به‌ده‌ست ئه‌وه‌، به‌لام ده‌گوترێت ژنێكی پووله‌كییه‌ و حه‌زی له‌ پاره‌یه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن، ئێمباپێ ئه‌م هاوینه‌ پاریس جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی دڵخوازی ده‌كات، كه‌ ریال مه‌دریده‌.