کات بەرەو کۆتاییە
نرخی ئێمباپێ بووه نیوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له باره‌ی ئێمباپێیه‌وه وازی له‌و نرخه هێناوه، كه پێشتر بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له یاریزانه‌كه داوای ده‌كرد.
تۆڕی لی 10 سپۆرت بڵاویكرده‌وه، پاریس ئێستا داوای 200 ملیۆن و زیاتر ناكات بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی، به‌ڵكو ئێستا یانه‌كه ناچاره داوای كه‌مێك زیاتر له 100 ملیۆن یۆرۆ بكات.
ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت و رایگه‌یاندووه، نوێی ناكاته‌وه، ئه‌مه‌ش یانه‌كه‌ی ناچاركردووه ئه‌م هاوینه به‌ڕێی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو به‌خۆڕایی نه‌ڕوات.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان دوێنێ گه‌شتێكی بۆ ئاسیا ده‌ستپێكرد به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ، به‌ڵام ئێمباپێ له تیپه‌كه دوورخرایه‌وه.
تا ئێستا یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هێزترین به‌ربژێره گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئێمباپێ بكات، له دوای ئه‌ویش یانه‌كانی چێڵسیی ئینگلیزی و هیلالی سعوودی.