ئەردەڵان داوای قیر دەكات

+964
كوردستان ئەحمەد

دانیشتووانی گەڕەكی ئەردەڵان لە خورماڵ، داوا دەكەن كۆڵانەكانیان قیر بكرێت، شارەوانیش دەڵێت، لە چارەسەركردنی كێشەكەدان.

لە ماوەی رابردوودا چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی داڵانی قیرتاو كران، دانیشتووانی گەڕەكی ئەردەلانیش داوادەكەن كۆڵانەكانی ئەوانیش قیر بكرێت.

سالار ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی خورماڵ بە 964ی وت، دەرخستە بۆ ئەو كۆڵانانەش كراوە و بەم نزیكانە بۆیان چارەسەر دەكەن.

گەڕەكی ئەردەڵان دەكەوێتە بەشی باكووری شارۆچكەی خورماڵەوە، لە 17 كۆڵان پێكدێت، ئێستا شۆستەی بۆ كراوە، بەڵام قیری بۆ نەكراوە.

ناحیەی خورماڵ، سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، زۆربەی دانیشتووانەكەی بە كشتوكاڵ و ئاژەڵدارییەوە لە گوندەكانی دەوروبەریەوە سەرقاڵن، نزیكەی 10 كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای هەڵەبجەوە دوورە.