ئیتر چەکە بێ مۆڵەتەکان بە قاچاخ هەژمار دەکرێن
964+
ژووری هەواڵ
-درەنگانی شەوی رابردوو لە ناحیەکانی قەسرێ و وەرتێ و سنووری باڵەکایەتی دەنگێكی گەورە بیستراوە، هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەڵێن لەگەڵ دەنگەکە زەوی لەریوەتەوە، بەڵام لەم وڵاتەدا کەس نازانێ چیبووە.
-ئەو ماوەیەی بۆ رادەستکردنی چەکی بێ مۆڵەت دیاریکرابوو کۆتایی هات و لەمەودوا هەرکەس چەکی بێ مۆڵەت لە ماڵەکەیدا بێت وەکو قاچاخ سەیر دەکرێت.
-بەگوێرەی کەشناسی، پلەکانی گەرما هەر بەرەو سەرەوە دەچن، ئەمڕۆ حاجی ئۆمەرانیش دەگاتە 35، لە خوارووی عێراق و بەسرەش 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.
-له رووداوێكی سهختی هاتوچۆدا سێ ئهندامی یهك خێزان و كهسێكی دیكهش گیانیان لهدهست دا.
-بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئەیلوول پێشبڕکێیەک بۆ خوێندکاران و راگر و ئەو فەرمانبەرانەی زانکۆی سلێمانی ئەنجامبدرێت کە ئەزموونیان کەمە.