ڤیدیۆ: مێسی له ئه‌مریكا به گۆڵ ده‌ستیپێكرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یه‌كه‌م یاریی خۆیدا بۆ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكی، لیۆنێل مێسی توانی له دواساته‌كانی یاریدا گۆڵ تۆمار بكات و په‌یژه‌كانی یاریگه بهه‌ژێنێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به كاتی كوردستان “شه‌وی رابردوو به كاتی ئه‌مریكا” یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی كرۆز ئازۆلی مه‌كسیكی برده‌وه له پاڵه‌وانی “جامی خوله‌كان”.
مێسی له گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا به‌شداریی كرد، كه ئه‌نجامه‌كه 1-1 بوو، له‌و كاته‌ی یارییه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو، مێسی به لێدانێكی راسته‌وخۆ له كاتی زیادكراودا و له خوله‌كی 90+4 توانی گۆڵی بردنه‌وه بۆ مه‌یامی تۆمار بكات.
جه‌ماوه‌ر به‌م گۆڵ و به بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یان كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان پێشان دا و یاریگه‌یان هه‌ژاند.
مه‌یامی به‌م بردنه‌وه‌یه پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت به 3 خاڵ.