ئاگر لە گەلی دهۆک کەوتەوە

هەژین فەتاح

ئاگرێک لە گەلی دهۆک کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نازاینین و تیمەکانمان لەگەڵ هێزی پاراستنی ژینگە ئێستا دەگەنە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

گەلی دهۆک شوێنێکی گەشتیارییە و دەکەوێتە سەنتەری دهۆک و گەشتیاران سەردانی دەکەن.