لە قەزای ماوەت 100 دۆنم دارستان و پوش پاوان سووتا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سنوری قەزای ماوەت و شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی، ئاگرێکی بەرفراوان کەوتووەتەوە و زیاتر لە 100 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سووتاندووە.

ئەمڕۆ هەینی 21.7.2023، کامەران حەسەن قایمقامی ماوەت بە 964ـی وت، ئاگرەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 12 لە سنوری ناوچەی شاناخزێ و ماشان کەوتووەتەوە و تاوەکو نزیکەی کاتژمێر 6:00 بەردەوام بووە.

وتیشی، “هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت، بەڵام لە ئەو سنوورەی کە ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە، مین و تەقەمەنی لێیە، چەند جارێک ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام دووبارە دەستیپێکردووەتەوە”.

خەڵکی گوندەکانی ئەو دەوروبەرە هاوکاری پۆلیسی دارستانی ماوەت و پۆلیسی بەرگری شارستانی ماوەتیان کردووە تا ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.