دیمەنی دروستکردنی کۆگایەکی نوێ لە هەڵەبجە.وێنە:964
بۆ بارە نا ئاساییەکان
کۆگایەکی مۆدێرن لە پارێزگای هەڵەبجە دروست دەکرێت
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
بە سپۆنسەری رێکخراويکی ئەڵمانی کۆگایەک بۆ حاڵەتی لەناکا و باری نائاسایی لە هەڵەبجە دروست دەکرێت.
کۆگاکە دەکەوێتە دەروازەی شار و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی
پارێزگای هەڵەبجە سەرپەرشتی دەکرێت.
فریاد نەجمەدین بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، کۆگاکە لە سەر رووبەری 600 مەتر دروستدەکرێت
کۆی پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە 300 ملیۆن دینارە و لەلایەن رێخراوی THWـی ئەڵمانییەوە سپۆسەر دەکرێت.
وتیشی، کۆگاکە وە عەمبارێک دەتوانرێت سوودی لێببینرێ کەل و پەلی جۆراوجۆری تێدەکرێت و ئەو هاوکاریانەشی لەلایەن رێکخراوەکانەوە دەبەخشرێتە هەڵەبجە لەوێ دادەنرێت و لە کاتی باری نائاسایی و لە کاتی خۆیدا سوودی لێدەبینرێت.
بڕیارە کۆگاکە پاش تەواو بوونی سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ تەرخان بکرێت وەک فێنککەرەوە و بەڕاد و خێمە و کەلو پەلی فریا گوزاری سەرەتای و لەگەل ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر.
پێداچوونەوە: توانا نەقی