لە گوندێکی ئامێدی

لەئامێدی ئاستی ئاوی رووبارێک دابەزی و مینێک دەرکەوت

هەژین فەتاح – دهۆک

لە گوندێکی قەزای ئامێدی لەقەراخی رووبارێک کە بەنزیکی گوندێک تێپەڕ دەبێت مینێک دەرکەوتووە، هەر زوو هاوڵاتیان گوندەکە دەزگای مینیان ئاگادارکردوەتەوە.

گوندی هێتیتی سەر بە ناحیەی دێرەلوکە لە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک.

شیلان سامر، بەرێوەبەری گشتی کاروباری مین لە پارێزگای دهوک بە 964ی وت، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو ئەو مینە دەرکەوتووە، زۆربەیجار مین یان کەلوپەلی جیاواز دەردەکەون.

ئەو مینە لەکاتێکدا دۆزراوەتەوە کە هاوڵاتیان بۆ گەشت لەو ناوە بوون، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین دەڵێن، هاوڵاتیان هەر کاتێک لەهەر شوێنێک مینیان بینی دەتوانن پەیوەندی بەژمارە 182 بکەن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی