شارەوانی هەولێر: لەمەودوا پاشماوەی باڵەخانەکان چارەسەر دەکەین

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی شارەوانی رایگەیاندووە، پلانانیانداناوە پاشماوەی کەرەستەی بیناسازی ئەو باڵەخانە و خانوانەی تێکدەدرێن لە شوێنی دیاریکراو کۆبکرێنەوە و چارەسەر بکرێن.

رۆژی پێنجشەممە، وەزیری شارەوانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەی لەگەڵ چەند سەرۆک شارەوانییەک کردووە، بڕیاریانداوە لەمەوبەدوا، هەرچی کەرەستەی بیناسازی هەیە لە دوو شوێنی هەولێر فڕێبدرێن کە دواتر دیاریدەکرێت ئەو شوێنانە کوێ دەبن.

وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، دوو پلانیان داناوە، یەکیان کورتخانەیەنە و ئەوەی دیکەیان درێژخایەن، لە پلانی کورتخانەیەن سەرەتا پاشماوەی خانو و باڵەخانەکان لە شوێنی دیاریکراو کۆدەکرێنەوە، دواتر چارەسەر دەکرێن، لە پلانی درێژخایەن پلان هەیە چەندین کارگەی ریسایکلین دروست بکرێت، بۆئەوەی ئەو پاشماوانە چارە بکرێن.

لەلایەکی دیکە، شارەوانی هەولێر رایگەیاندووە، ئەم بڕیارە لەپێناو نەهێشتنی دیاردەی فڕێدانی کەرەستەی بیناسازییە لە لاڕێی شەقامەکان، کە سیمایەکی ناشرینی دروستکردووە لەشاری هەولێر.