لەلایەن 10 هەزار جوتیارەوە
ئەمساڵ لە سلێمانی ملیۆنێک دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم زەوی لەلایەن 10 هەزار جوتیاری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین بە گەنم چێندراوە. ئامارەکە هی نوێنەری جوتیارانی سلێمانییە داویەتی بە 964.
پێشبینی کراوە بەرهەمی ئەمساڵی گەنم لەو سنوورانە زیاتر لە 900 هەزار تۆن بێت.
هۆکاری زۆری داچاندن و بەرهەم بۆ زۆری رێژەی بارانبارین دەگەڕێندرێتەوە.
ئەمساڵ حکومەتی عێراق 500 هەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی هەرێم وەرگرتووە و لەو رێژەیەش 210 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی بووە.
“کێشەی جوتیار لە زۆری بەرهەمەکەی نرخەکەیەتی، چونکە لە بازاڕ بە کەمتر لێیوەردەگیرێت و تا ئێستا حکومەت نرخی گەنمی بازرگانی دیارینەکردووە تا بزاندرێت چەند دەکات”، ئەوە قسەی ساسان عەبدولغەنی، نوێنەری جوتیارانی سلێمانییە بۆ 964.