یەکەمجارە لە زیاتر لە دوو مانگدا
نرخی نەوت گەیشتەوە سەرو 80 دۆلار
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی بازاڕی نەوتی جیهانی، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەتەوە، هەر بەرمیلێکی گەیشتەوە سەرو 80 دۆلار.
بەدیاریکراوی نرخی بەرمیلێک لەو نەوتە 80 دۆلار و 45 سەنتە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس بریتیە لە 76 دۆلار و 43 سەنت.
بەگوێرەی داتاکان، دوو مانگ زیاترە نرخی نەوت ئەوەندە بەرز نەبووە، کۆتا جار رۆژی 10ـی ئایاری ئەمساڵ بووە لەو نرخەدا بیندراوە.
شیکەرەوەکانی بواری وزە ئاماژە بەوە دەکەن، زۆربوونی خواست لەسەر نەوت هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە، بەڵام چاوەڕوان ناکەن زۆر زیاتر بەرزببێتەوە.