دارە کونکراو و نیوەبڕاوەکان - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین
بۆ هەنگوین سێ داریان نیوەبڕاو کرد و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت
964+
پێشەوا محەمەد
لە گوندی مەڕوەی قەزای پشدەر چەند کەسێک بۆ دەرهێنانی هەنگوین سێ داریان نیوەبڕاو کردووە و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت.
دانیشتوانی گوندەکە پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە و ئەوانیش چوون بینیویانە دارەکان کونکراون و هەندێ لقیان لێ بڕاوەتەوە.
خەسرەو محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئیدارەی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا نازانن ئەو کەسانە کێن، بەڵام دەزانن زیاتر لە کەسێکە و ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دۆزینەوەیان.
وتیشی، “پێشتر حاڵەتی وا لەو گوندە رووی نەداوە و یەکەمجارە سێ دار بەو شێوەیە بۆ دەرهێنانی هەنگوین کون بکرێن و بەشێکی دارەکان ببڕدرێنەوە”.