چەمچەماڵ پەرێشانە، هەولێر توڕەیە، پێنجوێن گرانە
964+
لە پێنجوێن خەیار، کولەکە، شووتی و کاڵەک لە بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان پێگەیشتوون، بەراورد بە پار، نرخی هەموویان زیادیکردووە.
ئەوانەی بۆ پاسەوانی سنوور پێشکەشیان کردبوو لە وە دەترسان وەزارەتی پەرەوەردە بڕوانامەیان پێنەدات، چونکە قسەیەکی وایان بیستبوو، بەڵام پەروەردە دەڵێ خەمتان نەبێت و کەی ویستتان وەرن بڕوانامەکانتان ببەن.
لە کاتی دروستکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کێشەیەک بۆ ئەو هاوڵاتیانە دێتەپێش کە پێشوەختە کارتی بانکییان نییە، بەڵام حکومەتی عێراقی لەگەڵ بانکەکان رێکەوتووە بە “بەڵێننامە” چارەسەری بکەن.
لەم گەرمای هاوینە چەمچەماڵ حاڵی باش نییەو 10 رۆژ جارێک بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، ئاوی خواردنەوە دەدرێت بە خەڵکەکەی، ئەویش کات و ناکاتی بۆ نییەو کەس نازانێ کەی دێتەوە.
ژمارهیهك جوتیارى سنوورى پارێزگاى ههولێر، به ئوتومبێلهكانیان دهرگاى سهرهكى سایلۆى ههولێریان گرتووه و دهڵێن، تا گهنمهكانمان لێوهرنهگیرێت، رێگا ناكهینهوه.