داوای سۆنەر کراوە
لە دەروازەی کەرکوک بارهەڵگرێکی زۆر وەستاون
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ژمارەیەک بارهەڵگر لە دەروازەی کەرکوک رێگەیان پێ نادرێ داخڵی شارەکە ببن، دەڵێن، داوای سۆنەریان لێ دەکرێ و هەندێکیان کە لە دوورەوە باریان هێناوە دەبێت بگەڕێنەوە.
یەکێک لەوانە شۆفێرێکە و دەڵێ، من 60 کیلۆمەترم بڕیوە تا گەشتووم بە بازگەکە.
جگە لەوانەی قوم و چەویان پێییە و بارهەڵگرن، شۆفێرانی دیکە و ئۆتۆمبێلی تایبەت رێگەیان پێ دەدرێ بڕۆن.
بازگەکە نزیک ناحیەی شوانە لە دەروازەەی پارێزگای کەرکوک، بەهۆی وەستانی بارهەڵگرەکانیشەوە قەرەباڵەغی و لۆدی زۆر دروست بووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا