چووەتە دۆخی پارساڵ

فرسەتە زێڕ دابەزی و کاتی ژنهێنانە

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بەپێی دواین گۆڕانکاری، یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یار 18 به‌ 775 هه‌زار دینار و یه‌ك  مسقاڵ زێڕی عه‌یار 21 به‌ 910 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێده‌كرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسێک زێڕ گەیشتە نزیکەی 3,733.76 دۆلار، دوای ئەوەی لە سەرەتای مامەڵەکردندا بۆ نزیکەی 3,693.13 دۆلار دابەزیبوو، ئەمەش نزمترین ئاستی نرخی زێڕە لە ئەیلوولی 2025 وە.

لە هەمان کاتدا، بەپێی نرخی نێودەوڵەتیی زێڕ، نرخی ئۆنسێک لە بازاڕی جیهاندا نزیکەی 3,728 دۆلار بووە و نرخی گرامی زێڕی 24 عەیارە نزیکەی 119.85 دۆلار تۆمار کراوە.

دلێر لەتیف، مامەڵەکاری زێڕ بە 964ی وت، ئێستا کاتی ئەوەە گەنجان روو لە کڕینی ئاڵتوون بکەن یان کەسێک بیەوێت ئاڵتوون هەڵبگرێ.

هۆکارەکانی گۆڕانی نرخی زێڕ

پسپۆڕانی بازاڕی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدایە بە گۆڕانکارییەکانی بەهای دۆلاری ئەمریکا، بەرژەوەندییەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا، ئاستی هەڵاوسان و ناکۆکییە جیهانییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ڕۆیتەرز، نیگەرانییەکان دەربارەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودی بانکی ئەمریکا، فشارێکی لەسەر نرخی زێڕ دروست کردووە؛ چونکە بەرزبوونەوەی سوود بە شێوەیەکی گشتی جاذبیەتی زێڕ وەک داراییەکی بێ سوود کەم دەکاتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا