تابلۆى زانیارییه‌كانى راده‌ستكردنه‌وه‌ى زه‌ویه پاككراوه‌كه... وێنه: ده‌زگاى مینى هه‌رێم
"10 هه‌زار هاوڵاتی لێى سوودمه‌ند ده‌بن"
كێڵگهمینێكی 20 دۆنمى بهپاككراوهیی رادهستكرایهوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى سلێمانى، کێڵگە مینێک دوای پاککردنەوەی رادەستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كرایه‌وه كه رووبه‌ره‌كه‌ى زیاتر له 20 دۆنم بوو.
كێڵگهمینهكه، كه‌وتووه‌ته چیای ئەزمەڕی سەر بە سنوری ناحیەی سیتەکى سه‌ر قەزای شارباژێڕی پارێزگاى سلێمانى و به کێڵگەمینی چەوتە-B ناسرابوو.
ده‌زگاى مینى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت،رووبه‌رى كێڵگه‌كه 51 هه‌زار مه‌تر دووجا بوو، 112 مین و ته‌قه‌مه‌نى جیاجیاى تێدا دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌قسه‌ى ده‌زگاى مین بێت، ژمارەی سودمەندبووان له‌و كێڵگهمینه پاككراوهیه، نزیکەی 10 هەزار هاوڵاتیە و راستەوخۆ ئه‌و پارچه زه‌ویه‌ى پاككراوه‌ته‌وه بۆ پڕۆژەی چاوی گەردوونی کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، سووده لێوه‌رده‌گیرێت.