دینهمى ئه‌و جگه‌ره هاوردهكراوهى ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه.. وێنه: ته‌ندروستى راپه‌ڕین
جگه‌رى هاورده‌كراوى فرۆشتووه و سزادرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، بڵاویكرده‌وه، چه‌ند شوێنكارێك له رانیه سزادراون، كه یه‌كێك له‌وانه جگه‌رى هاورده‌كراوى به خه‌ڵك فرۆشتیووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێنماییه‌كان ناته‌ندروست و نایاساییه.
تەندروستی راپەڕین كه ئه‌ندامێكیان له لیژنه‌كه‌ى چاودێری بازاڕی رانیه‌دا هه‌یه، له راگه‌یندراوێكدا ده‌ڵێت، بە مەبەستی جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییەکان و پاراستنی گیان و تەندروستی هاوڵاتیان لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە و تەندروستی راپەڕین سەردانی چەند خاوەنکارێکیان کرد و دەستیان بەسەر بڕێک مەوادی ماوە بەسەرچودا گرت .
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مارکێتی ئاکاریان غرامە کردووه بەهۆی هەبوونی جگەری هاوردە کراو و مەوادی ماوە بەسەرچوو.
رونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و جگه‌ره ناته‌ندروست و نایاساییه.
هەفتە بازاڕی نمونە، پسولەی ئاگادارکردنەوەی بۆ کرا بەهۆی هەبوونی بڕێک مەوادی ماوە بەسەرچوو.