لە خانەقین بە شانۆگەری توندوتیژی بەرانبەر ژنان ئیدانەکرا

964+

راژان باجەلان – خانەقین

خوێندكارانی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی خانەقین زنجیرە شانۆیەکیان سازکرد، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی چینەکانی ناو کۆمەڵگە و یەکسانی جێندەریی.

شانۆیەکان لە ماڵی رووناكبیری شەهید سەلام پێشكەش بە ئامادەبووان کرا لە رۆژی ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢.

لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتێكی دوو هەفتەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بەڕێوەچوو، ئەم شانۆیانەش لەو چوارچێوەیەدا بوون.

سارا عەلی، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی خانەقینە و یەكێكە لە ئەكتەرە بەشداربووەكانی ئەم شانۆیە، بە 964+ی وت، “ئێمە دەمانەوێت لەڕێی شانۆوە پیشانی خەڵکی بدەین کە کۆمەڵگا نیوەی ژنە”.

سیروان نەورۆز مامۆستای پەیمانگاكە و سەرپەرشتیاری گروپی شانۆگەرییەكە باسی لەوە کرد، “ئەم گروپە تایبەتە بە پەیمانگای هونەرە جوانەكان و لە سەرجەم بۆنە و ئاهەنگەكان بەشداری دەكەن، پەیامی ئەوانیش ئەوەیە كە لە رێی هونەرەوە پەیامەکانیان بگەیەنن”.

لە خانەقین بە شانۆگەری توندوتیژی بەرانبەر ژنان ئیدانەکرا +964