كرێكارێك بریندار بوو

سەمونخانەیەك لە زاخۆ سووتا

964+
شڤان عەبدوڵا

سەمونخانەیەك لە زاخۆ سوتا و بەهۆیەوە كرێكارێك بریندار بوو.

سەمونخانەكە بە سیستمی غاز كاردەكات، تا ئێستا دیار نییە هۆكاری سوتانەكە چییە، كرێكارێك برینداربووە، رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، دەموو چاوی و قژی سوتاوە، تەندروستی جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەكرێت.

رائید جەمال، بەڕێوەبەری بارگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، ، ئاگرەکە کۆنترڵکراوە و یەک کەس بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.