دیمەنی بەنداوی دهۆک - وێنە: 964
پلانی بۆ دادەڕێژرێت
لەمەودوا بەنداوەکان وەک شوێنێکی گەشتیاری دروست دەکرێن
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی هەرێم رێککەوتوون لەمەودوا لە کاتی دروستکردنی بەنداودا رەچاوی لایەنی گەشتیاریان بکرێت.
بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان دەستەی گەشتوگوزار و بەرێوەبەرایەتیی بەنداوەکان پێکهێندراوە.
وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت بۆ داڕشتنی پلان بۆ ئەو مەبەستە.
“ئەو بەنداوانە رووی گەشتیاریی گەورەیان هەیە و دەکرێت سوودی باشیان لێ وەربگیرێت بۆ راکێشانی گەشتیار”، ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وای بە 964 وت.
دەشڵێت، بە داخەوە تا ئێستا نەتوانراوە وەک پێویست سوود لەو بەنداوانە وەربگیرێت و بخرێنە خزمەت کەرتی گەشتیارییەوە.