رێگا بهربهستكراوهكهى ناو شاری سلێمانى .. وێنه شاره‌وانى سلێمانى
ئاگادارى ئه‌و شه‌قامه‌ى سلێمانى بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارەوانیی سلێمانی داخستنى شه‌قامێكى ناوشار، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتى راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ده‌ڵێت له‌نزیكترین كاتدا ده‌كرێته‌وه.
ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران كراوه‌ته‌وه كه جارێ هاتوچۆ به شەقامی كاك ئەحمەدی شێخ دا مه‌كه‌ن كه به بەردەم بینای محكمەی كۆندا تێپه‌ڕده‌بێت، چونكه شاره‌وانى ده‌ڵێت “بەربەستكراوە”.
هۆكارى به‌ربه‌ستكردنى ئه‌و شه‌قامه بۆ رۆچوونی ئاوەڕۆیەكى ئه‌و شوێنه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه داوا ده‌كات، تا چاك ده‌كرێته‌وه شەقامی دیكە وەك جێگرەوە بەكاربهێنن.