هاتوچۆی سۆران بە كوردی و فارسی داوایەكی لە شۆفێران هەیە
964+
ئاسۆ وەرتێ- سۆران
هاتوچۆی سۆران بۆ ئەوەی جەنجاڵی رێگەی هامڵتۆن كەمبكاتەوە بە كوردی و فارسی پۆستەر بەسەر شۆفێرەكاندا بڵاودەكاتەوە و چەند پۆستەرێكیش هەڵدەواسێت.
موحسین تەحسین بە964 ـی وت، بەكوردی و بەفارسی داوامان لە شۆفێران كردووە ئاگاداری رێگەكەبن و جەنجاڵی دروستنەكەن.
داوا لە شۆفێران دەكات نێوانیان لە 100 مەتر كەمتر نەبێت بۆ ئەوەی جەنجاڵیەكان نەگاتە ئاستێكی زۆر.
لەسەر پۆستەرەكە بە فارسی نوسراوە” رانندە گرامی: فاصلە طولی را رعایت کنید
واتە،” شۆفێری بەڕێز تكایە دووری نێوانتان بپارێزن”.
ڕێگای هامڵتۆن، لەشاری هەولێرەوە دەست پێدەكات و لە حاجی ئۆمەران كۆتایی دێت ڕێگا کە لەساڵی1928) كاری دروست كردنی دەست پێكراوە و لەساڵی 1932تەواو كراوە لەلایەن ئەندازیارێكی نیوزیلەندی بەناوی ، ئەرچیباڵد میلان هامڵتۆن دروستکراوە، لەهەولێرەوە بۆ حاجی ئۆمەران دەگاتە نزیكەی 200 كیلۆمەتر، هاتوچۆی ڕۆژانەی ڕێگاکە ئاڵوگۆڕی بازرگانی کۆماری ئیسلامی و دانیشوانی باڵەکایەتی و گەشتیاران هاتوچۆی پێدا دەکەن.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد