پێنجوین ناوچه‌ى سوور و چۆمانیش پرته‌قاڵییه‌

هێشتا 40%ـی زەوی مینڕێژکراو لە هەرێم پاکنەکراوەتەوە 

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌زگاى مینى هه‌رێم بۆ 964 ئاشكرای ده‌كات، هێشتا 40%ـى زه‌وى مینڕێژكراو له‌ هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ پاكبكرێته‌وه‌، سنوورى پێنجوێن به‌ناوچه‌ى سوور و قه‌زاى چۆمانیش به‌ناوچه‌ى پرته‌قاڵى، به‌ دوو ترسناكترین ناوچه‌ى هه‌رێم دانراون بۆ بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نى‌.

عه‌لى حه‌مه‌ده‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی له‌ ده‌زگاى مینى هه‌رێم، به‌ 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا له‌ كۆی 776 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ى زه‌وى له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ مینڕێژكراوه‌، ته‌نیا توانیویانه‌ 60%ـى ئه‌و رووبه‌ره‌ پاكبكه‌نه‌وه‌.

وتیشی “تا ئێستا نه‌توانراوه‌ نزیكه‌ى 260 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ى زه‌وى به‌مینڕێژكراو پاكبكرێته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ى 40% زه‌وى مینڕێژكراو”.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ 964 پێشتر له‌ ده‌زگاى مینى هه‌رێم ده‌ستیكه‌وتووه‌، تا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان 13 هەزار و 570 كەس به‌ كەمئەندام بوون، گیان لەدەستدان و برینداربوون بوونەتە قوربانی.

شەڕی عێراق و ئێران لە ساڵانى هەشتاکانی سەدەی رابردوو و توندكردنى ئاسایشی سنوورەكان له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌، بەشێكی خاكی هەرێمی مینڕێژكرد، كه‌ ده‌زگاى مین له‌ هه‌رێم و رێكخراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ئه‌و رووبه‌ره‌یان به‌ 776 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ مه‌زه‌نده‌ كردووه‌.

به‌قسه‌ى ده‌زگاى مین بێت، گه‌رمترین ناوچه‌ى مینڕێژكراو له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، قه‌زاى پێنجوێنە كه‌ به‌ ناوچه‌ى سوور ناسراوه‌ و له‌دواى ئه‌ویش سنوورى قه‌زاى چۆمان له‌ پله‌ى دووه‌م دێت، كه‌ به‌ ناوچه‌ى پرته‌قاڵى له‌بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان دانراوه‌.

له ‌نزیك ماڵێكى پێنجوێن و ئاواییه‌كانى سه‌رسه‌نگ ته...

له ‌نزیك ماڵێكى پێنجوێن و ئاواییه‌كانى سه‌رسه‌نگ ته‌قه‌مه‌نى دۆزرایه‌وه‌