"كارەباكە بە دڵی خۆتانە"

دووكاندارەكانی چەمچەماڵ نیگەران مەبن كارەباكەتان بۆ چاككرا

+964

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

لە چەمچەماڵ گۆڕانكاری لە پێدانی كارەبا دەكرێت و لە بازاڕدا شەوان لە حەوتی ئێوارەوە تا 10ی شەو نامێنێت

پێشتر كارەبای ناوبازاڕ و دووكانەكانی چەمچەماڵ لە كاتژمێر چواری ئێوارە دەبڕا، ئەوەش نیگەرانی دوكاندارەكانی لێكەوتەوە، چونە لای قایمقامی شارەكە و وتیان، كاكە چۆن دەبێت كارەبا كاتژمێرچوار ببڕێت ئێمە ئەو كاتە موشتەری دێتە دووكانەكانمان و كەلوپەلەكانی دەكڕێت.

رەمەك رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە دووكاندارەكانی وتوە، لە رۆژی دوو شەممە 17.7.2023ەوە كارەبای دووكانەكانتان چاك دەكەین وئیتر تا 7ی ئێوارە نابڕدرێت.

لەسنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی نزیکەی 18کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی هەیە

ئەردەڵان محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ سەرجەم زانیاریەكانی بۆ 964پشتراستكردوەوە و وتی ، كارەباكە بەو شێوەیە لێكراوە كە داوایانكردووە.

ئێستا لە ناو ماڵەكان لە چواری ئێوارەوە تا 10ی شەو كارەبای نیشتیمانی دەبڕدرێت و كارەبای مۆلیدەدەدرێت و لە دووكانەكانیش لە بەیانیەوە تاحەوتی ئێوارە كارەبا دەدرێت.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد